لە ناحیەی تەکیە

بومەلەرزەیەک هەستی پێکرا

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

بومەلەرزەیەکە لە ناحیەی تەکیە روویدا و هاوڵاتییان هەستیان پێکرد.بومەلەرزەکە کاتژمێر 11:45 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1.8.2025 لە ناحیەی تەکیە روویدا.

کەریم عەلی، دانیشتوویەکی ناحیەکەیە بە 964ی وت،”ئێمە لەماڵەوە دانیشتبووین لە پڕ گرمەیەکی زۆر بەهێز هات و خانووەکەمان لەرییەوە و هەستمان کرد بومەلەرزەیە

وتیشی،سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی گیان و مادی نەبووە، بەڵام بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی ناحیەکە هەستیان پێکردووە وا پێدەچێت رێژەکەی زۆر بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوپێش لە قەزای شارەزووریش هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزە  کرد و دواتر گورەکەی بە 2.5 پلەی رێختەر تۆمارکرا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"ئەم ئێوارەیە دوو بومەلەرزەی سوك روویاندا"