هەڵمەتێکی شارەوانییە
فرۆشیارە گەڕۆکەکانی نزیک عەلوە نمونەییەکەی کەرکوک لادەبرێن
964+
ژێوار خدر
لە کەرکوک هەڵمەتێک دەستپێکراوە، بۆ لابردنی فرۆشیارە گەڕۆکەکانی نزیک عەلوە نمونەییەکە.
شارەوانی کەرکوک رایگەیاند، هەڵمەتێکمان دەسپێکردووە، بۆ لابردنی فرۆشیارە گەڕۆکەکان لە نزیک عەلوە نمونهییهكهی کەرکوک،
دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 296ی ساڵی 1990ی هەموارکراوەوەیە، لیژنەیاک قایمقامیەت و شارەوانی/ کەرتی شەش پێکهێنراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان، هەڵمەتێکی فراومان بۆ لابردنی فرۆشیارە گەڕۆکەکان ئەنجامدا کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە نزیک عەلوە نمونهییهكه بڵاوبوونەتەوە.
وونیشیکردووەتەوە، ئەم رێکارانە لە هەموو کەرتەکانی شارەوانیدا بەردەوام دەبن، و جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی پابەندبوونی فرۆشیارەکان بەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە لە پێناو پاراستنی خاوێنی شارەکە.