لە ناحیەی سلێمان بەگی خورماتوو

سەگی بێلانە پەلاماری مریشکی دا و 20یانی مردار کردەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەناحیەی سلێمان بەگی سەر بەقەزای خورماتوو چەند سەگێکی بێلانە پەلاماری ژمارەیەک مریشکی ماڵی جوتیارێکیان داوەو 20 سەر مریشکیان مردارکردووەتەوە.

جومعە عەبدوڵا، جوتیار و خاوەن مریشکەکان بە964ـی وت، جیاواز لە روژانی تر ئەم بەیانییە بەپەلە خۆم گەیاندە شوێنی بەخێوکردنی مریشەکانم، چونکە هەستم کرد هیچ دەنگێکیان لێوە نایەت، کە چووم  تەماشا دەکەم سەرجەمیان مرداربوونەتەوە و بە پارچەپارچە کراوی جێهێڵراون و تەنیا یەک دانەیان بەساغی ماوەتەوە.

وتیشی، ماوەی چەندین ساڵە مریشک و ئاژەڵ و پەلەوەر بەخێودەکەم و هەر لەتەنیشتی ماڵەکەم شوێنی تایبەتم بۆ داناون، پێشتر سەگ پەلاماری ئاژەڵ و مریشک و پەلەوەرکانی داوم، زیانی وایان نەبووە، بەڵام ئەم جارەیان بەم شێوەیە هەموو مریشکەکانی لەناو بردم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی گەرماوە دەرگای مریشکەکانم بەکراوەیی جێهێشتووە، ئەمشەو سەگی بێلانە بەهەلی زانیوە و پەلاماری داون و سەرجەمیانی لەناو بردووە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس گوزارم بەکاری خوا، پێم وایە خوای گەورە بەشێوەیەکی تر قەربووم بۆ دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سەگی بێلانە فرسەتی هێنا و ژمارەیەکی زۆر مریشک و مراوی و...

سەگی بێلانە فرسەتی هێنا و ژمارەیەکی زۆر مریشک و مراوی و قازی دەگمەنی لەناوبرد