تا زووە فریاکەوە
“سیستمی پسوڵەی خۆراک تا یەکشەممە کارایە”
964+
ژێوار خدر
ئەوانەی تا ئێستا خۆیان لە لەپڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک تۆمار نەکردووە هێشتا کات ماوە و دەتوانن خۆتان تۆمار بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکی درێژ نەکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو رۆژی یەکشەممە 3.8.2025. بەرنامەکە کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن بچنە ناو سیستمەکە .
دەشڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا خۆیان لەپڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک تۆمار نەکردووە، با بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.
کاتژمێر 11:59 خولەکى شەوی رابردوو، وادەى تۆمارى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کۆتایی هات و 81%ـى هاوڵاتییانى هەرێمیش خۆیان تۆمار کردووە و بەرزترین رێژە لە پارێزگای هەولێرە.