ئاسایى بووەوە

سوپاس بۆ خۆڕاگیریتان؛ کێشەى کارەباى سۆران چارەسەر بوو

964+

وریا فەتاح

کارەباى سۆران چارەسەربوونى کێشەى کارەباى سنوورەکەى راگەیاند، وێڕاى سوپاسگوزارى داواى لێبوردنیش لە هاوڵاتیان دەکات.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەم ببویەوە، کێشەکە چارەسەر کرا و دۆخی کارەبا ئاسایی بوویەوە.

“لێرەوە دەمانەوێت سوپاس خۆراگری خەڵکی سۆران و دەوورووبەری بکەین و داوای لێبوردنیان لێ دەکەین”، کارەباى سۆران وا دەڵێت.

دڵنیا بن، خەمی ئێوە خەمی ئێمەیە

رۆژى 30.7.2025، لە هەولێر کۆبوونەوەیەکى بەرفراوان لە نێوان پارێزگارى هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەرپرسانى کارەبا بەڕێوەچوو، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کارەباى سۆران.

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە