هەواڵەکان
پرۆژەی شەقامێک لە هەولێر سەدان داری لەناو بردووە و گەنجانی نیوە دامەزراوی کفریش گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر بۆ كۆیه، ئه‌گه‌ر خێرێكی بۆ دانیشتووانى هه‌ردوولا هه‌بێت، كه ماوه‌كانى هاتوچۆكردنیان بۆ كه‌مده‌بێته‌وه له‌و رێگایه‌شدا سه‌لامه‌ت ده‌بن، به‌ڵام وه‌ك ده‌بیندرێت دروستكردنى ئه‌م رێگایه له‌لای كه‌سنه‌زانه‌وه شه‌ڕێكی سه‌ختى بۆ ژینگه ناوه‌ته‌وه و سه‌دان دارى به‌ته‌مه‌نى له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشاون.
بەهۆی دروست کردنی شەقامێکی ستراتیژییەوە سەدان دار لەناو چوون
ژماره‌یه‌ك گه‌نجى قه‌زاى كفرى سه‌ریان لێشێواوە ماوه‌ى ساڵێك زیاتره فه‌رمانى دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌بوونه و ناشزانن له‌كوێ ده‌وام بكه‌ن.
گەنجانی نیوە دامەزراوی کفری گردبوونەوە
مانگا‌و ئاژەڵی ماڵی دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی هەراسان کردووە و هەرچی بگاتە بەردەمیان پڕی دەدەنێ و دەیخۆن، تێکدانی باخچەکان و پیسکردنی ژینگەش بەهۆیانەوە لەولاوە بووەستێ.
ئاژەڵی ماڵی لە تەکیە دار و پاشماوەی کۆڵانەکان دەخۆن
بەرگری شارستانی سۆران پاڵەوانی ساڵی بەڕێوەبەرایتیەکەی دیاری کردوە، یوسف سەعدی وەک باشترین کارمەندی ساڵ دیاری کراوە، ئەو کارمەندە بە جۆرێک خەم خۆرە بۆ کارەکەی، لە کاتی بوونی رووداوەکان ئەگەر لە ماڵەوەش بێت دەگەڕێتەوە دەوام.