باسی توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانیشیان كردووه
عێراق له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه له هێرشە درۆنییەكانی سەر دامەزراوە نەوتییەكان ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
له كۆبوونه‌ویه‌كی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی باس له كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌كراوه كه لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر دامەزراوە نه‌وتییه‌كان.
سەباح نو‌عمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، كه محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، دوێنێ چوارشه‌ممه سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی كرد، تێیدا دۆخی ئەمنیی وڵات و چەند دۆسیەیەكی دیكە تاوتوێ كراون و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
وتیشی “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه چاودێری كاره‌كانى ئه‌و لیژنانه بكرێت كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر دامەزراوە نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامدراون.
باسی له‌وه‌شكرد، تەوەرێكی دیكه‌ى سەرەكی كۆبوونەوەكە، دۆخی سنوورەكانی عێراق بوو. “جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان لەنێوان سەرجەم هێزە ئەمنییەكاندا كرایەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی سنورەكان، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی توانای هەواڵگری و سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و شێوازی نوێ بۆ پاراستنی سنورەكان كرا”.
لە ماوەی ئەم مانگەدا لە کات و شوێنی جیاواز نزیکەی 20 درۆن لە هەرێمی کوردستان کەوتنە خوارەوە کە بەشێکیان دامەزراوە و کێڵگە نەوتییەکانیان کردبووە ئامانج.
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکان کەوتەخوار
دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنیک لە بەردەڕەش دوورە لە راستییەوە