10 مانگ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه
جۆره “خوێن”ێكی نوێ له هندستان دۆزرایه‌وه ناویان لێناوه CRIB
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هیندستان جۆره خوێنێكی نوێ و تۆمارنه‌كراو له ژنێكی نه‌خۆشى ئه‌و وڵاته‌دا دۆزرایه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه تیمى پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه خوێنی نه‌خۆشه‌كه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو نمونه‌كانی پشكنین.
ژنه‌كه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی كۆلاره له ویلایه‌تی كارناتاكا له باشوری ئه‌و وڵاته و ته‌مه‌نى 38 ساڵه.
به‌پێی راپۆرتێک کە ماڵپەری times of india بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و ژنه، له‌كاتێكدایه كه خۆی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری دڵ ئاماده ده‌كرد، كاتێك ده‌ركه‌وت خوێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له یه‌كه‌كانی خوێنی به‌رده‌ستدا، ناگونجێت.
دكتۆر ئه‌نكیت ماپور، له سه‌نته‌ری خوێنبه‌خشه‌كانی هیندستان ده‌ڵێت، “به به‌كارهێنانی ته‌كنیكه پێشكه‌وتوه‌كانی سیرۆلۆژی، تیمه‌كه‌مان بۆیان ده‌ركه‌وت كه خوێنی نه‌خۆشه‌كه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو نمونه‌كانی پشكنین، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بونی جۆری خوێنی ده‌گمه‌ن یان نادیار پیشان ده‌دات، ئێمه نمونه‌ی خوێنمان له 20 كه‌س له كه‌سوكاره‌كه‌ی كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هاوتایه‌كدا بگه‌ڕێین، به‌ڵام هیچ هاوتایه‌كمان نه‌دۆزیه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه نه‌خۆشه‌كه كه به‌پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى هه‌بوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌ركه‌وتویی بۆ ئه‌نجامدرا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گواستنه‌وه‌ی خوێن بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاوكاری پزیشكه‌كان و كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نمونه‌ی خوێنی نه‌خۆشه‌كه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ئاماژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گروپكردنی خوێن له شاری بریستۆڵ له بریتانیا كراون، له‌وێ پشكنینی گه‌ردیله‌یی و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 مانگ به‌رده‌وام بوون، له ئه‌نجامدا دژه جه‌سته‌یه‌كی نوێی خوێن كه پێشتر نه‌ناسرابوو، دۆزرایه‌وه، به‌مه‌ش دژه جه‌سته‌ی نوێ له‌ناو سیسته‌می گروپی خوێنی كرۆمه‌ر پۆلێن كرا و به فه‌رمی ناوی CRIB لێ‌نرا.