لە شەقامێکی سلێمانی
پیاوێکی بە تەمەن بە کلێنکس فرۆشتن بژێوی ژیانی دابین دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
خێرەدین موسا کاسبکاریکی بەتەمەنە لە شاری سلێمانی و بەم گەرمای هاوینە لە ژێر چەترێکدا کلێنکس دەفرۆشێت و دەڵێت، ” دەبێ لەسەر نیعمەتی خوا شاکر بی”
مام خێرەدین بە پەیامنێری 964ـی وت، خۆم و خێزانەکەم لەسەر ئەم کاسبییە دەژین و کرێچین، رۆژانە لەم ئیشە حەوت بۆ هەزار دە هەزارم دەستدەکەوێت.
ئامۆژگاریشی بۆ گەنجان ئەوەیە سوود لە گەنجی خۆیان ببینن و سوپاسگوزار بن بۆ نیعمەتەکانی خوا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر