هیچ بەڵگەنامەیەکی پێ نییە

تەرمێکی نەناسراو لە خانەقین دۆزرایەوە

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

لە نزیک سایلۆی خانەقین تەرمی کەسێکی نەناسراو ئەم بەیانییە لەناو ئاوێک لەوێدا دۆزرایەوە و لەلایەن پۆلیسی خانەقین و تیمی تەندروستی هێنرایە نەخۆشخانەی خانەقین.

دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، هیچ بەڵگەنامەیەکی پێ نییە و تەنیا پانتۆڵێکی کابۆی لەبەرە، لە سێ شوێن لە گیانی برین هەیە، شوێنی لێدان لە نزیک ملی هەیە، زامێک لە سەری و سینگی سوور بووەتەوە، گومان دەکرێت دانیشتووی دەوروبەری کەلار بێت.

تەرمەکە ئاوی سیروان هێناویەتی و ئێستادا لە نەخۆشخانەی خانەقینە و رەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سەیدسادق بە بۆنەکەی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

لە سەیدسادق بە بۆنەکەی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە