"نەتەقیوەتەوە"

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکان کەوتەخوار

964+

شۆڕش قادری

لە نزیک گوندی دووگردکانی قەزای مەخموور درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوار و دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، نەتەقیوەتەوە.

کەمێک لەمەوبەر دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەگوێرەی زانیارییەکانمان کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکانی قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و نەتەقییەوە”.

دژە تیرۆری کوردستان هیچ زانیارییەکی دیکەی لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە و تا ئێستا نازانرێت، درۆنەکە لە کوێوە و بە چ ئاراستەیەک رۆیشتووە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا نزیکەی 20 هێرشى درۆنى کراونەتەسەر ناوچە جیاجیانى هەرێم لە سلێمانى و دهۆک و هەولێر کە زیاتر کێڵگەکانی نەوت و بارەگا سەربازییەکانیان بەئامانج گرتووە، چەند رۆژ پێش ئێستاش بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی لە بەغداوە گەیشتە شاری هەولێر و دوای کۆبوونەوەکەش رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم و قاسم ئەعرەجى، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا، رێبەر ئەحمەد وتی، “هیوادارین چیتر هەرێمى کوردستان بە چاوى دوژمن سەیر نەکرێت و لیژنەکەى ئەمجارە ئەنجامدەرانى پشت ئەم هێرشانە ئاشکرا بکات و رێکارى پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر”.

وەزیرى ناوخۆ: بێدەنگ نابین لە هێرشە درۆنییەکان

وەزیرى ناوخۆ: بێدەنگ نابین لە هێرشە درۆنییەکان

دواى 11 رۆژ؛ درۆنەکان بێدەنگیان شکان

دواى 11 رۆژ؛ درۆنەکان بێدەنگیان شکان