پیشه‌سازین و كشتو‌كاڵى تێدا نییه
چه‌ندین پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له دهۆك ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ردرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك كۆبوونه‌ویه‌كی فراوانى لیژنه‌ى پیشه‌سازى پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى و به‌رپرسی یه‌كه‌مى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، له پڕۆژه‌كان هیچیان كشتو‌كاڵى نین.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى پارێزگار به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ى سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن پڕۆژانه دا كه پیچشتر ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كردبوو.
ئەحمه‌د جەمیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یان له‌و پڕۆژانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه ره‌زامنه‌دیان له‌سه‌ر دراوه هه‌موویان پیشه‌سازین و پڕۆژه‌ى كشتو‌كاڵى تێدانییه.
وتیشی “له كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووى ئه‌م لیژنه‌یه پڕۆژه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌بووه و جێبه‌جێش كراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌موویان تایبه‌ت بوون به كه‌رتى پیشه‌سازی”.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رچووه، هه‌ریه‌ك له‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكرێت پێویسته له چوارچێوه‌ى رێنمایی و یاساكان بن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دابن و هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپیشیان له‌سه‌ر ژینگه نه‌بێت، له‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كانیشه ده‌ستى كارى ناوخۆ له‌ناو پڕۆژه‌كانیان كار پێبكه‌ن.
کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک دوو جۆری نوێی پەتاتە بەرهەم دەهێنێت