بۆ ژمارە کاتییەکان

لەم حاڵەتە مامەڵەی تۆمارکردن دواکەوت سزای دارایی نایگرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ سزای دارایی، کەس و کۆمپانیاکان لەبارەی تۆماری ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار، رێنمایی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ماوەکەی دەرکراوە.

هەر هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بکڕێ، دەبێ لە ماوەی 60 رۆژ لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تۆماری بکات، ئەم بڕیارە دەمێکە کارایە، بەڵام ئەگەر هاتوو مامەڵەکەی پێشتر دەستپێکردبوو، ئەوا سزای دارایی نایگرێتەوە لە رۆژی 61 یەکەمدا.

بە گوێرەی سۆراغی 964 لە هاتوچۆی سلێمانی، وەزارەتی ناوخۆ لە رێنماییەکی نوێدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەبێ لە ماوەی 60 رۆژدا تۆمار بکرێ، بەڵام ئەگەر تۆماری نەکرد ئەوا بڕی 10 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێک سزا دەدرێ، کە دوای داشکاندن دەبێ بە هەشت هەزار دینار.

وە هەروەها، هەر هاوڵاتییەک پێش تێپەڕبوونی ئەو 60 رۆژە مامەڵەی تۆمارکردن پێشکەش بکات، وە لەماوەی مامەڵە 60 رۆژەکە تێبپەڕێنێ ئەوا سزا دارایی لەسەر لادەچێت، ئەگەر تەواوی نەکردبێ.

سزاکە تەنیا بۆ خاوەن ئۆتۆمبیلەکان نییە، بۆ کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر پابەند نەبن، بە بڕی 24 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێن بۆ هەر رۆژێک لەماوەی گرێبەستەکەدا.

هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام...

هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام دەکات