راوێژکارێکی سودانی وای وت

رێککەوتنی خۆر عەبدوڵا هیچ پەیوەندییەکەی بەدیاریکردنی سنوور نییە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە، فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی خۆر عەبدوڵا ئامانجی رێکخستنی کەشتیوانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە دیاریکردنی سنوورەکانەوە نییە.

ئەو ئاماژەی بەوەکرد، هەرچی دەنگۆیەک لەسەر پرسی فرۆشتنی خۆر عەبدوڵا هەیە لەلایەن عێراقەوە بە کوەیت، ناڕاستە بە ئامانجی سیاسی و هەڵبژاردنەوە بڵاودەکرێنەوە.

شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی “INA”ی وتووە، خاکی عێراق پیرۆزە، لە هەر بستێكی خاكەکەی خۆش نابن لەژێر هەر بیانوویەکدا و هیچ ته‌نازولێكی لێ ناكه‌ن.

ئەو وتوویەتی، هەموو شتێک کە دەنگۆیە و لەسەر پرسی خۆر عەبدوڵا هەیە، درۆ و هەڵبەستراوە بە ئامانجی سیاسی و هەڵبژاردنەوە دەکرێ.

رێککەوتنی رێکخستنی کەشتیوانی لە خۆر عەبدوڵا “سنووری ئاوی کوەیت و عێراق”، کەشتیوانی و تێپەڕبوونی کەشتیەکان و ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان رێکدەخات ئەو راوێژکارە وتوویەتی، هیچ پەیوەندییەکی بە دیاریکردنی سنوورەکان یان زەوییەکانەوە نییە.

خۆر عەبدوڵا رووبەرێكی ئاوییە لە نێوان عێراق و كوەیت، لە دوای داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە لە 1990، بە بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش بەشێكی درایە كوەیت، دواتر لە 2013دا هەردوو وڵات رێككەوتننامەیەكیان لەوبارەوە واژوو كرد كە باس لە هاریكاری بۆ رێكخستنی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی ژینگەی دەریایی لەو رێڕەوە ئاوییە دەكات بەشێوەیەك بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بێتە رەچاوكردن.

هێرشى درۆنەکان، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراقیان ه...

هێرشى درۆنەکان، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراقیان هێنایە هەولێر