مۆلیدەکەیان ژینگەی پیس کردووە
رێکاری یاسایی بەرامبەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی گیراوەتەبەر
964+
توانا نەقی
یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر لەبەر ئەوەی مۆلیدەی پرۆژەکە گازی لێ رۆشتووە و ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە و هاوڵاتیان سکاڵایان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29.7.2025 سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری یاسایی بەرانبەر پرۆژەی نیشتەجێی پاک سیتی ئەنجامدراوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوڵاتیان سکاڵایان و کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، مۆلیدەی پرۆژەی نیشتەجێیی پاک سیتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی مولیدەکە و پیسکردنی شۆستە و شەقامەکە زیانی گەیاندووە بەدار و درەختی ناوچەکە.
شارەوانی دەڵێت، تیمەکانیان لەبەشی خزمەتگوزاریی هەستاون بە پاککردنەوەی شۆستەو شەقامەکە، هەروەها تاوانەکردنی خاوەن مۆلیدەکە لەگەڵ ناشتنی دارو درەخت لە شوێنی دارە زیانلێکەوتووەکان.