پاش ساڵێک
پۆلیسی ئاکرێ 600 دۆلاری گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی
964+
شۆڕش قادری
پۆلیسی ئاکرێ 600 دۆلاری گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی کە ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسێکەوە دۆزرابووەوە.
عیماد حسێن بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، ساڵێک لەمەوبەر بڕی 600 دۆلار لەلایەن کارمەندێکی چالاکییە مەدەنییەکان لەسەر رێگای گشتی نێوان هەولێر و دهۆک لە نزیک مارکێتێکی گوندی چەمەی دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوە تا ئێستا پارەکەیان لای خۆیان هەڵگرتووە، ئەمڕۆ خاوەنەکەی پەیدا بووە و پارەکەیان رادەست کردووەتەوە.