وێنەی درۆنێکی سەربازی. وێنە:HESPRESS
قایمقام بۆ 964
دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنیک لە بەردەڕەش دوورە لە راستییەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
قایمقامی بەردەڕەش دەڵێت، هیچ درۆنێك لە سنووری قەزاكەی نەكەوتووە و دەنگۆییەكان راست نین.
ئەمشەو2025.7.28، بڕوا فاروق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بۆ 964ـی پشتڕاستی کردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کومەڵایەتییەكان بڵاوبووتەوە گوایە درۆنێک لە قەزای بەردەڕەش کەوتووەتەوە خوارەوە، راست نین.
وتیشی، تەنیا بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خەبات درۆنێک کەوتبووە خوارەوە و لەلایەن هێزی ئەمنییەكانەوە تەقێندرایەوە.
قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک.
دوای ماوەیەك بێدەنگی، ئەمڕۆ چەند هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كوردستان و سنوورەكانی نزیك هەرێم هەبوو، دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند درۆنێكی بۆمبڕێژکراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها درۆنێكی دیكەش لە گوندی هیاوەى سەر بە قەزای حەویجە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا