"كۆمپانیایه‌ك كارەباكه‌ى پچڕاندبوو"
دواى زیاتر له 48 كاتژمێر كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران كاره‌باى بۆ گه‌ڕایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى زیاتر له 48 كاتژمێره كاره‌باى كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیرانى سه‌ر به هه‌ولێر بڕابوو، هۆكاره‌كه‌ى وه‌ك به‌رپرسێكی كاره‌با ده‌ڵێت كۆمپانیایه‌ك له‌كاتى كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كدا كاره‌باكه‌ى پچڕاندبوو.
ره‌هیب برادۆستى، به‌رپرسی به‌شی چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى سێبیران به 964ـى وت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیایه‌ك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كارى له پڕۆژه‌یه‌كی خۆى كردووه و به‌هۆیه‌وه كاره‌باى سێبیران پچڕابوو، به‌ڵام له‌دواى كاتژمێر 6:00ـى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاره‌باكه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كاره‌باكه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له فیده‌رى هه‌شتى نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه وه‌رگیراوه.
وتیشی “نه‌بوونى كاره‌باكه له‌و ماوه‌یه جگه له‌وه‌ى هاوڵاتیانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى بێ رووناكى كردبوو، هه‌مان كات بێئاویش بوون، چونكه بیره‌كان كاریان نه‌ده‌كرد”.
به قسه‌ى هاوڵاتییه‌كى دانیشتووى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، كاره‌باكه‌یان پێش ئه‌و پچڕانه‌ش زۆرترین كاتژمێری كاره‌با كه هه‌یانبووبێت شه‌ش كاتژمێر بووه و ماوه‌یه‌كی زۆریشه كاره‌بای كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌یه.