گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
“24 کۆچبەره زیندانیكراوه‌كه‌ى لیبیا ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراون”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ده‌ڵێت، توانیویانه له‌گه‌ڵ چه‌ند كاسه‌یتییه‌كى خه‌مخۆر 24 كۆچبه‌ره زیندانیكراوه‌كه‌ى وڵاتى لیبیا بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م 24 گه‌نجه له رۆژی 29.6.2025 له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به وڵاتانى ئه‌وروپا چووبوونه وڵاتى لیبیا و له‌و وڵاته‌ش دەستگیرکرابوون.
بەکر بابانی، سەرۆکی رێکخراوه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، کۆمەڵێک کەسایەتی هاوکاربوون لە پرۆسەی ئازادکردنی ئەو 24 کۆچبەره و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “ئەو کۆچبه‌رانەی لە لیبیا دەستگیر دەکرێن، رووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی زۆر و تەنانەت دەستدرێژییش دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکاندا”.
لای خۆیه‌وه، دكتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق كه له كۆنگره‌كه ئاماده بوو، رایگەیاند، ئەم کۆچبەرانە لە بنغازییەوە چوونەتە بەشێکی دیکەی لیبیا، کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ترابلوسدا نییە و حکومەتێکی تایبەت بە خۆی هەیە.
وتیشی “حکومەتی عێراق رۆڵێکی ئەوتۆی نەبوو لەم کەیسەدا، چونکە باڵیۆزی عێراق پێی راگەیاندین، کە ئەو ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی بنغازی دروست بکەن”.