ناتوانرێت پارەى لێوە رابکێشرێت

ئامێرێکى راکێشانى پارە شکێندرا

964+

عەبدولعەزیز خالندى- هەولێر

لە هەولێر ئامێرێکى راکێشانى پارە شکێندرا و ناتواندرێت پارەى لێوە رابکێشرێت.

ئەو ئامێرە ATMـەى شکێندراوە دەکەوێتە شەقامى ئازادى پشت یاریگاى فرانسۆ هەریرى.

بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، ئامێرەکە زەبرێکى دەرەکى بەرکەوتووە و بەشى پێشەوەى بە تەواوى شکێندراوە و پەکى کەوتووە.

فەرمانبەرێک لە نزیک ئامێرە شکێندراوەکە بە 964ـى وت،”هاتووم موچە وەربگرم، بەڵام ئامێرەکە شکێندراوە و ناتوانم موچەکەم رابکێشم”.

لە دهۆک دوو ئامیرەی ATM  لەلایەن کەسێک شکێندراون

لە دهۆک دوو ئامیرەی ATM  لەلایەن کەسێک شکێندراون