دیمەنی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان. وێنە. 964
"تاسەی کۆنکرێت دروستدەکرێت"
وریای ئەو شەقامە بن کە دەچێت بۆ شاری کەلار
964+
ژووری هەواڵ
بەشی ئەندازەیی هاتوچۆی گەرمیان سەرقاڵی کارکردنن لە سایدی هاتن بۆ ناو شاری کەلار و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە لەکاتی گەیشتن بەو رێگەیە بە وریاییەوە لێبخوڕن.
کارکردنەکە لەو رێگەیەدایە کە لە سەرەتای گوندی بەرلوت دەستپێدەکات و ئەو شەقامەیە کە بۆ ناو شاری کەلار دەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، مقەدەم سامان، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لەناو گوندى بەرلوت تاسەى کۆنکرێت دروستدەكرێت.
دەشڵێت، تکایە ئاگاداربن بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان و شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.