"تانکەرێکی پڕ لەسوتەمەنی ئاگری گرت و بەتەواوەتی سووتا"
لەرووداوێکی سەختی هاتوچۆدا دوو کەس بەسەختی بریندابوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان تانکەرێکی سووتەمەنی و بارھەڵگرێکی جۆری بەڕاد، لەسنووری قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، روویدا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە و دوو کەسیش بەسەختی برینداربوون.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی سەڵاحەدین بە964ـی وت، نزیک کاتژمێر 1:00ـی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی گشتی تکریت بۆ بێجی بەدیاریکراوی لەنزیک ناوچەی ئەلبوتەعمە، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان تانکەرێکی پڕ لەسووتەمەنی و بارهەڵگرێکی دیکەی جۆری بەڕاد روویدا، بەهۆیەوە تانکەرەکە ئاگری گرت و بەتەواوی سووتا و ا دوو کەس بەسەختی بریندابوون.
وتیشی، لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دوای نزیکەی کاتژمێرێک، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بیکوژێننەوە، دوو کەسیش کە یەکێکیان شۆفێری تانکەرەکە و ئەوەی دیکە سەرنشینی بووە بەسەختی بریندابوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری تکریت کراون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر