بۆ خولى مه‌شقی هاوینه له‌وێن
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى خوێندكاران ئاشناى فڕۆکەخانەو فڕۆکەوانی ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ده‌ڵێت، پێشوازیان له ژماره‌یه‌ك خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگان كردووه كه بۆ مه‌شقه‌كانى خولى هاوینه ساردانیان كردوون، ئه‌وانیش له بواره‌كانى ئەکادیمى و زانستى زانیاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى دەڵێن، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانیان کە پێشکەشى بوارى ئەکادیمى و زانستى دەکەن و بەپێى بەرنامەیەکى تایبەتى ساڵانە بۆ پێگەیاندن و پێشکەشکردنى زانیارى و زانستى فڕۆکەوانى و فڕۆکەخانە، بۆ تەواوکردنى خولى مەشقى هاوینە بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانیان وەرگرتووە.
فڕۆكه‌خانه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەهۆڵى پەیمانگاى فڕۆکەخانە، بەمەبەستى ئاشناکردنى خوێندكاره‌كان بە ئیشوکارى بەشەکانى فڕۆکەخانە و پێدانى زانیارى پێویست، کە مەشقى خولى هاوینەیان لە فڕۆکەخانەكه‌یانه، لەلایەن میران جه‌مال لێپرسراوی پەیمانگای فڕۆکەخانە وانەیەکی تایبەت لەسەر (فڕۆکەخانەو فڕۆکەوانی) پێشکەش کرا.