هی دوو مانگ بەیەکەوە وه‌رده‌گرن
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌ر رزگاربوانی ئێزدی ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى دوو مانگى رزگاربووانى ئێزدى له ده‌ستى داعش ده‌كرێت، كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ زیاتر له سێ هه‌زار و 500 كه‌سی رزگاربوو دابینیكردووه.
ئه‌و مینحه‌یه‌ى دابه‌شده‌كرێت بۆ مانگه‌كانی 6 و 7 ـى ئه‌مساڵه، ئه‌و رۆژانه‌ى دیاریكراون، له كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانى تاوه‌كو 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پیچی ئه‌و خشته‌یه‌یى كه بنكه‌ى رۆشنبیری لالش تایبه‌ت به ئێزدییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی سێشه‌ممه 29.7.2025 له كۆمه‌ڵگای شاریا له له هۆڵی لالش و رۆژی چوارشه‌ممه 30.7.2205 له ناحیه‌ی خانكێ له هۆڵی لالش و رۆژی پێنجشه‌ممه 31.7.2025 له كۆمه‌ڵگای دێره‌بوون له هۆڵی لالش، رۆژی هه‌ینی 1.8.2025 له قه‌زای شێخان له باره‌گای بنكه‌ی هۆڵی لالش و رۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه‌ش له باره‌گای لالش له دهۆك مینحه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، منحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.