"ئەگەری یەک ملیۆن هەیە"

هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق 65% زیادی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەراورد بە ساڵی 2024، ئەمساڵ 231 هەزار ئۆتۆمبێلی زیاتری چینی داخڵی عێراق کراوە، رێكخراوی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاریی ئابووری عێراق دەڵێ، ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو بە رێژەی 65% زیادی كردووە.

تەنیا لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 18 هەزار ئۆتۆمبێل لە چینەوە هاوردەی عێراق كراوە.

دوای ئیمارات و سعوودیە و توركیا، عێراق چوارەمین وڵاتی ناوچەكەیە كە زۆرترین ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە دەكات، رێکخراوی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاریی ئابووری عیراق لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیویەتی دەڵێ، هەناردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی نیوەی یەكەمی 2025، گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 584 هەزار ئۆتۆمبێل، لە كاتێكدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2024ـدا، 353 هەزار ئۆتۆمبێل بووە، لە كۆی بەهای ئەم هاوردەكردنە نزیكەی حەوت ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە.

مەزەندە دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵی 2025، یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل تێ پەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی خواست لەسەر بەرهەمەكانی ئەو وڵاتە.

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی زۆرە

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی زۆرە

چینییەكان پلانیان هەیە لە هەولێر كاری زۆر بكەن

چینییەكان پلانیان هەیە لە هەولێر كاری زۆر بكەن