دوو تاکسی لە سلێمانی

بێ بەرامبەر هاتوچۆ بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوو شۆفێری تاکسی لە سلێمانی بێ بەرامبەر هاتوچۆ بە نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن و لەسەر تاکسییەکانیان نووسیویانە “ئەم تاکسییە بۆ نەخۆشی خەستەخانەی هیوا بێ بەرامبەرە”

خالید عەبدوڵا، شۆفێری یەکێک لەو تاکسیانەیە بە 964ـی وت، ئەوان دەمێکە بێ بەرامبەر نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا هاتوچۆ پێ دەکەن و چەند رۆژێکە بە لەزگە لەسەر دەرگای تاکسیەکانیان نووسیویانە.

وتیشی، ئێستا دوو تاکسین و چەند تاکسییەکی دیکەش بەنیازن ئەو کارە بکەن، بەمەبەستی زیاتر هاندانی هاوڵاتییان بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە.

نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێن لە سلێمانی و رۆژانە سەردانیكەری زۆری هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و رووداوەکانی هاتوچۆ ...

تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و رووداوەکانی هاتوچۆ کەرکوکیان کەمخوێن کردووە