باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
پلەکانی گەرما ئەم دوو رۆژەش هەر بەرزن
ئاسمان ساماڵ و زەوییش گەرمە
964+
ژێوار خدر
واپێناچێ لەم دوو رۆژەشدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەکانی گەرمادا رووبدات و وادیارە گەرماکە نیازی نییە بەمزووانە جێمان بهێڵێت و بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، خێرایی با مامناوەند و لەنێوان 10 -20 کم/س دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با وەک ئەمڕۆیە پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 47 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 48 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 51 پلەی سیلیزی