قەزای سەیدسادق. وێنە:964
فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق بۆ دانیشتووانی قەزاکەی
“لەمەودوا سەرپێچی ئاوتان بینی بێدەنگ مەبن”
964+
ژێوار خدر
بۆ دانیشتووانی سەیدسادق، لەمەودوا بینیتان کەسێک سەرپێچی کرد بێت لە ئاودا بێدەنگ مەبن و راستەوخۆ لەلای فەرمانگەی ئاوی سەیدسادقەوە سکاڵا بکەن و ئەوانیش بەدواداچوون دەکەن.
فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق ئەمڕۆ هەینی 25.7.2025، لە لاپەڕەی تایبەتی فەرمانگەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییانی قەزاکە دەکات، هەر ماڵێك یان دوكانێكیان بینی، کە بەنایاسایی ئاوی راكێشاوە یان لە زەوی چۆلێكەوە ئاوی بردووەتە ماڵەوە یاخود دوو ئاوی هەیە و پێوەری بەستوە لەو ئاوەی كە بەكاری ناهێنێت ئاگاداریان بكەنەوە بۆئەوەی هاوڵاتییان لەم وەرزەدا بێ ئاونەبن .
دەشڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی لاپەڕەی فەیسبوکەکەیان یان ژمارە تەلەفۆنەکانیانەوە لە سەرپێچییەکان ئاگاداریان بکەنەوە.