"دوای رووداوەکەش ماتڵ نەبوو و گەڕایەوە سەر کارەکەی"
لە چین کارمەندێکی دلیڤەری کەسێکی لە خنکان رزگار کرد
964+
لە چین کارمەندێکی دلیڤەری کەسێکی لە خنکان رزگار کرد و دوای رووداوەکەش هیچ ماتڵ نەبوو، بەپەلە گەڕایەوە سەر کارەکەی بۆ ئەوەی خۆراکەکەی دەستی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڤیدیۆی ساتی رزگارکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردووتەوە و لەسەری نووسیوە، “کارمەندێکی گەیاندنی خۆراک لە پردێکەوە کە بەرزییەکەی زیاتر لە 10 مەتر بوو بازیدا بۆ رزگارکردنی کەسێک کە کەوتبووە ناو ئاو”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رووداوە لە شاری ماومینگی سەربە پارێزگای گوانگدۆنگ روویداوە و ئەو کارمەندەی دلیڤەری کە تەمەنی 50 ساڵ بووە، دوای رزگارکردنی کەسەکە، بەپەلە رۆیشتووە و وتوویەتی کارەکەی تەواو نەبووە و دەبێ خۆراکە بگەیەنێتە شوێنی خۆی.