وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ولێر:
“نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى چۆڵ نه‌كراوه و دووره له‌راستییه‌وه”
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌و گرفتێك له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر نییه له‌هه‌موو به‌شه‌كانى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه باس له چۆڵكردنى چه‌ند نهۆمێكی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه.
له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌ك ده‌نگۆى چۆڵكردنى چه‌ند نهۆمێكى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆى بوونى كێشه له‌سستمى فێننكه‌ره‌وه دایانخستووه.
سامان سلێمان، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر به 964 وت، له ته‌واوى به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كرێت و كێشه‌و گرفت له هیچ به‌شێكدا نییه.
وتیشی “چۆڵكردنى نهۆمه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه دووره له راستییه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی بڕیارێكى پێشوو كه به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه به‌رده‌وام به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به نهۆمه‌كان نییه و به‌و هۆیه‌وه‌ش هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نه‌وه‌ستاوه.
به‌پێی راگەیاندراوێکیش كه كه‌مێك پێش ئێستا نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بڵاویكردووه‌تەوە، ئه‌و شوێنانه‌ى نه‌خۆشخانه كه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت، بریتین له نۆژەنکردنەوەی بەرزکەرەوەکان (مصعد)، سیستەمی فێنککەرەوە و چیلەر .
داواشی لە دەزگاکانی راگەیاندن كردووه کە بەرپرسیارانە و وردبینیانە راپۆرت بدەن و پەیامە درۆ و نادروستەکان بڵاونەکەنەوە کە ڕەوا نییە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن