دوو گه‌نجى هه‌ولێر
بۆ كاسبی چونه‌ته به‌غدا و چوار رۆژه بێ سۆراغن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ماوەی چوار رۆژە، دوو گەنجى شارى هه‌ولێر كه ئامۆزاى یه‌كترن،به‌مه‌به‌ستى كاسبی كرد چوونه‌ته به‌غدا به‌ڵام ماوه‌ى چوار رۆژه بێ سۆراغن.
دوو گەنجە ئەحمەد ئەنوەر ته‌مه‌ن 30 ساڵ و جێگر محسین ته‌مه‌نى 23 ساڵه .
یه‌كێكیان دانیشتووى گەرەكی كوردستانە له‌هه‌ولێرن و دووه‌میشیان دانیشتووی ناحیەی شەمامكە.
حسن محسن برای جێگر به 964ـى وت ”براكه‌م له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ى بۆ كار و كاسبی چوونەتە بەغدا، كه كاری بیناساری دەكه‌ن، به‌ڵام چوار رۆژه بێسۆراغن.
وتیشی “تاوه‌كو دوێنیش مۆبایلەكەی كرابۆوە به‌ڵام بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵی هەبێت وه‌ڵام بداته‌وه، دواى ئه‌وه موبایله‌كه‌ی به‌یه‌كجارى داخراوه”.
دڵخواز عەبدوڵاش دایكی ئه‌حمه‌ده، له رێگه‌ى 964ـه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سۆراغێكى كوڕه‌كانیان بۆ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌یان، چونكه ده‌ڵت “كوڕی من فەقیرە كاسبى خۆى ده‌كات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن