خراپ ترساوە
مارەکان لە ملی چاوان ئاڵاون
964+
ژووری هەواڵ
کامێرای 964 و چاوانی پێشکەشکار دەچێتە مەیدانی مریشكفرۆشانی هەولێر و چاو بۆ هەموو ئاژەڵ و باڵندەیەك دەگێڕێت، دوكاندارێكیش مارێك لە ملی دەئاڵێنێت و پێی دەلێت: مەترسە.
یەكێك لە دوكاندارەكان باس لەوە دەكات، كە كۆتری واهەیە نرخیان دەگاتە دوو دەفتەر دۆلار، ئەو مارەشی لە ملی چاوان ئاڵاوە، نرخەكەی 15 وەرەقەیە.
ئەم بازاڕە بە رۆژانی هەینى، زۆر قەرەباڵغە و وەك دەڵێن، تەنانەت بێچوو شێریشی لێ دەفرۆشرێت، هەندێ كەسیش دیمەنەكان جوانتر دەكەن و كۆمەڵێك كۆتر دەكڕن و پاشان ئازادیان دەكەن.