پۆلیسی وزە لەسەر کێڵگە نەوتییەکان - وێنە: پۆلیسی وزە
ئامانجەکەی باس کردووە
پۆلیسی وزە لەنزیک کەرکوک ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی وزەی عێراق دەڵێت، هەوڵەکان بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە پارێزگای کەرکوک بەردەوامن، باس لەوەشدەکات، هێزهكانیان بهردهوام له ئهركدان بۆ پاراستنی ئاسایشی بۆریهكانی نەوت وهك بهشێك له پلانە ئەمنییەکان.
ئەوەش، بە ئامانجی پاراستنی ژێرخانی کەرتی وزە و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە شوێنە گرنگەکان.
پۆلیسی وزەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 23.7.2025 بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی پلانە ئەمنییەكان بە ئامانجی پاراستنی ژێرخانی كەرتی وزە و بەرزكردنەوەی سەقامگیری لە شوێنە گرنگەكان، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنێكیان لە نزیك بۆرییە نەوتییەكانی كەركوك ئەنجامدا.
باس لەوەکراوە، هێزەكانمان بەردەوام لە ئەركدان بۆ پاراستنی ئاسایشی بۆرییەكانی نەوت وەك بەشێك لە پلانە ئەمنییەكان بە ئامانجی پاراستنی ژێرخانی كەرتی وزە و دابیننكردنی سەقامگیری لە شوێنە گرنگەكان.