بە ئامانجی كەمكردنەوەی هەژاری

یەکێتیی ئەوروپا و یونسێف هاوکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

وەزارەتی كار و کاروباری كۆمەڵایەتی و پلاندانان بە چاودێری یەكێتیی ئەوروپا و یونیسێف لە هەوڵی كەمكردنەوەی هەژاریدان، ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2025 “ستراتیژیەتی پاراستنی كۆمەڵایەتیان” لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

سیروان محەمەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانان بۆ 964 وتی، “ئەم هاوكارییە هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە كە داخڵ دەبن لە چاكسازی كۆمەڵایەتی كە چەند بابەتیكە وەك (دارایی، بازاڕ، تەندروستی و پەروەردەیی) مەبەستی سەرەكیمانە هاوكاری حكومەت بكەین لەكاتی قەیرانەكاند”.

زەكیا سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ 964 وت، “سەرەتا وەك ئەزموونێك لە پارێزگای دهۆك دەستمان پێكردووە، سێ هەزارو 200 خێزان تۆماركراوە كە سەدا 20ـی بۆ پەنابەرەكانە، لەئیستادا دەمانەوێت خاڵە نەرێنی و ئەرێنیەكان دیاری بكەین و نەرێنیەكان لاببەین و دەست پێبكەین لە دهۆك”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

964 بەدواداچون بۆ ئاستی بێكاری و هەژاری هاونیشتمانیانی ...

964 بەدواداچون بۆ ئاستی بێكاری و هەژاری هاونیشتمانیانی كوردستان دەكات