خێمە هەڵدراوە و کورسی و فێنککەرەوە دانراون

لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری بۆ هاتنی زیارەتکاران دەکرێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی، کە بڕیارە لە 28ـی ئەم مانگەوە بێنە هەرێمی کوردستان و لێرەشەوە بەرەوە نەجەف و کەربەلا بڕۆن.

شۆفێری پاسەکان ئامادەکاری خۆیان کردووە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە دەروازەکەوە بۆ هەولێر، لە گەلی عەلی بەگیش وێستگەیەکی پشوودان ئامادەکراوە، خێمە هەڵدراوە و کورسی و فێنککەرەوە دانراون.

هەژار حەکیم، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سۆران بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز پێشوازی لە زیارتکاران بکرێت.

وتیشی، ئامادەکارییەکان بۆ شەممەی داهاتوو تەواو دەبن، لە دەروازەکە رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و هەموو ئاسنکارییەک بۆ هاتنی زیارەتکاران دەکرێت، لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگـیش، وێستگەی پشوودان دادەنرێت.

ماوەی پێنج ساڵە زیارەتکارانی ئێران لەڕێی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن دەچنە کەربەلا و نەجەف، تەنیا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، ساڵی 2023 زیاتر لە 120 هەزار و لە ساڵی 2024ـیش زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار هاموشۆیان کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئێران ئامادەکاری بۆ ناردنی زیارەتکاران لە مەرزەکانی ک...

ئێران ئامادەکاری بۆ ناردنی زیارەتکاران لە مەرزەکانی کوردستانەوە دەکات

بۆ ئەمساڵ باشتر پێشوازى لە زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوس...

بۆ ئەمساڵ باشتر پێشوازى لە زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوسێن دەکەین