بەرزنجە

تۆمەتبارێک لەسەر سووتاندنى 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

ئاگرێکى گەورە شەوى رابردوو بووە هۆى سووتاندنى 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستانى سنوورى بەرزنجە، پۆلیسیش لەسەر ئەوە تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئاگرەکە لە سنوورى گوندەکانى چنارە و باساکى ناحیەى بەرزنجە کەوتووەتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دانشتیوانی گوندەکان و خەمخۆران و دڵسۆزانی ژینگە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .

ئاشکراشى کردووە، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتابێت

“لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لێکۆڵینەوەی خێرا دەستی پێکرد و توانرا تۆمەتبارێک بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیربکرێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیان دەبێت “، پۆلیسى دارستان وا دەڵێت.

لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو %50 دارستان و پاوانی هەرێم له‌نا...

لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو %50 دارستان و پاوانی هەرێم له‌ناوچوونە