چوار هۆکار باسدهكات
پسپۆڕێكی ئابوورى عێراق دهڵێت “تهیف سامی راستی ناڵێت”
964+
فهرهاد حهسهن
پسپۆڕێكی بوارى ئابووری پێیوایە پاساوەکانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق گوزارشت لە هۆکاری راستەقینەی دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ناکات و ئهوهی باسیشی دهكات راستی نین.
سیهام یوسف، پسپۆڕى ئابوورى پێیوایە ئاماژەکردنی تهیف سامی بە هەڵاوسانی بازاڕی نەوت، پێشێلکردنی فەلسەفەی پشتبەستنه بە نرخی پارێزراو، واتە وەرگرتنی نرخێکی کەمتر لە تێکڕای نرخی چاوەڕوانکراو بۆ بەرمیلێک نەوت.
باس لهوهشدهكات، كه کێشەکانی وهزیری دارایی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان باری نائاسایی نین کە کاریگەری لەسەر پێشکەشکردنی خشتەکان بۆ پەرلەمان هەبێت، بۆ ئهمهش چوار هۆکار بۆ قەیرانی بەردەوامی بودجە باسدهكات کە ماوەی هەشت مانگە بەردەوامە.
بهقسهى ئهم پسپۆره ئابوورییه، هۆكارهكان بریتین له کورتهێنانی گهورهی دارایی بەبێ گەرەنتیکردنی بودجە، فشارە سیاسییەکان کە شەفافیەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن دوادەخەن به ئامانجی مانهوهى پەراوێزی خەرجییە کۆنترۆڵ نەکراوەکان و نەبوونی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی.
باس لهوهدهكات، نرخی نەوت هەرگیز جێگیر نەبووە، بۆیە نالۆژیکی دەبێت کە بەهۆی هەڵاوسانێکی سنووردار لە نرخی نەوت، کە 10 تاوهكو 15 دۆلارە، خشتەی بودجەی ساڵی 2025 رابگیرێت، کە هەڵاوسانێکی ئاساییە لە بازاڕێکدا کە لە بنەڕەتدا ناجێگیرە.
لهبارهى ناكۆكییهكانى لهگهڵ ههرێمی كوردستانیش، پێیوایه هۆكارهكان پەیوەندییان بە کورتهێنانێکی گهورهى دارایی ههبێت کە هیچ گەرەنتییەکی دارایی تێدا نییە، فشارە سیاسییهكان و هەڵبژاردنەکان کە شەفافیەت دوادەخات، نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و خواست بۆ پاراستنی پەراوێزی خەرجییە بێ کۆنتڕۆڵکراوەکان.
ئەوەی دەگوزەرێت باری نائاسایی نییە، بەڵکو قەیرانی بەڕێوەبردنه کە دووبارە دەبێتەوە و مەترسی لەسەر سەقامگیری دارایی دەوڵەت دروستدەکات و متمانەی هاووڵاتیان تێکدەدات.