حكومەتی عێراق: بڕیارەكەمان چارەسەرێكی بنەڕەتییە لەگەڵ هەرێم

موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای ئێمە دەبێت

964+

محەمەد فاتیح

حكومەتی عێراق، بە فەرمی ناوەڕۆكی ئەو بڕیارەی بڵاوكردەوە، كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەری رێكەوتوون و دڵنیایی دەدات، كە گۆڕانكارییەكی ريشەییە.

ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەری رێكەوتوون، كۆتایی بە هەموو كێشە و قەیران و ناكۆكییەكانی نێوانیان دەهێنێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتووە، “بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، چەندین پابەندبوونی یاسایی و گەرەنتی دەستوری لەخۆدەگرێت و چارەسەرێكی یەكجارەكییە”.

“بەپێی بڕیارەكە، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە رادەستكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ، بێجگە لە پێداچوونەوە بە دۆسییەكانی نانەوتی دەروازەكانی هەرێم، وەك باج و گومرگ و چەندین مەرج و رێكاری تر، فەرمانبەرانی هەرێمیش هاوشێوەی هەموو پارێزگاكانی عێراق موچەكانیان لەسەر خەزێنەی فیدڕاڵی دەبێت و مانگانە بەبێ‌ دواكەوتن موچەكانیان وەردەگرن”.

پێشەوا هەورامانی بۆ 964:

پێشەوا هەورامانی بۆ 964: "راست نییە هەرێمی كوردستان و بەغدا نەگەیشتبن بە رێككەوتن