كۆبوونەوەی نائاسایی

پەرلەمانی عێراق لە بارەی هێرشە درۆنییەكان خۆی بێدەنگ كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام دا، كە بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، سەبارەت بە دوو پرس بوو، یەكێكان هێرشە درۆنییەكان بوو بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان، ئەویتریان سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری كوت بوو، بەڵام لە بارەی پرسی هێرشە درۆنییەكان هیچی لێ باس نەكرا.

راگەیاندنی پەرلەمان دوای كۆبوونەوەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 لە راگەیاندراوێكدا كۆتاییهاتنی دانیشتنەكەی راگەیاند، كە بە هیچ شێوەیەك باسی هێرشە درۆنییەكانی نەكرد.

پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری كوت، كە 61 كەس تێیدا گیانیان لەدەست دا، پێكهێنانی لیژنەیەكی راگەیاند، بۆ ئەوەی راستییەكان بخاتەڕوو، ئەوانەی كەمتەرخەم و هۆكاریش بوون سزا بدرێن.

ئەمە لە كاتێكدایە دەبوو بەپێی كارنامەكە گفتوگۆ لە بارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان هەڵوێستی دەبێت...

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان هەڵوێستی دەبێت و بازاڕی عەقاراتەکانیش گەرم بووە