هەموو شتێكی تێدایە

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاپی تایبەت بە خۆی خستەڕوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەپێكی تایبەتیان دەبێت سەبارەت بە كاروبارەكانی خۆیان.

راگەیاندنی كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 لە راگەیاندراوێكدا لەسەر گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد، ئەپێكیان خستووەتە بەردەست، كە تایبەتە بە هەواڵ و چالاكییەكان، كاری رێكخراوەیی و بڕیار و راسپاردەكانی كۆمیسیۆن.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەپەكەی بە ناوی IHEC -IQ  داناوە و باركۆدیشی هەیە.

كۆمیسیۆن ئێستا لە ئامادەكاریدایە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 11.11.2025 بەڕێوەبچێت.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاپی تایبەت بە خۆی خستەڕوو

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستمان بە 250 هەزار فەرمانبەرە

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستمان بە 250 هەزار فەرمانبەرە