بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت داڕما
جێگیرە
نرخی نەوت لە بن 70 دۆلارەوەیە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت وا هەفتەیەکە هەر لە خوار 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرز و نزمیەکانی هەر لە 69 دۆلار دایە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەچاو کاتی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخەکان دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 36 سەنت دیاری کراوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 67 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە یەک دوو رۆژی رابردوودا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەو خوار بووەوە.