دوو رۆژە دەستبەسەرن

پێنج گەنج لە دیمەشق لەسەر قسەکردن بە زمای کوردی دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا پێنج گەنجی کوردیان لە دیمەشق دەستگیر کرد، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گەنجەکان بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە کاتێکدا کە گەنجەکان لە گەڕەکی موزەجەبەل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بە زمانی کوردی لەناوخۆیاندا قسەیانکردووە، کارمەندێکی ئاسایش هاتووەتە لایان و پرسیاری لێکردوون کە بە نەتەوە کوردن؟ گەنجەکانیش بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە و لەسەر ئەوە دەستگیر کراون.

روانگەکە لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش سەرجەم گەنجەکانی دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گەنجەکان رۆژی هەینی رابردوو دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستاش بە دەستبەسەرکراوی ماونەتەوە.

باندێکی دزی و فرۆشیارانی دۆلاری لیبیایی دەستگیر کران

باندێکی دزی و فرۆشیارانی دۆلاری لیبیایی دەستگیر کران