زەوییەکان درانەوە بە خاوەنەکانیان

رووبەری 130 هەزار مەتر دووجا لە مین پاککرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

دوو پارچە زەوی فراوان، کە پێشتر کێڵگەی مین بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی پاککرانەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025، دەزگای کاروباری مین رایگەیاند، دوو کێڵگە مین بەناوەکانی “گردەقوت و خەرمانەکان سەرکەل” لە گوندی تورکی سەر بە شارەدێی شوان  لەپارێزگای کەرکوک، دوای پاککردنەوە رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.

جەبار مستەفا، بەڕێوەبەری دەزگای بە راگەیاند، کێڵگەکان لەلایەن تیمەکانی رێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG)ەوە پاککراونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگاکە، رووبەری هەردوو کێڵگەمینە پاککراوەکە 130 هەزار مەتر دووجایە.

“درۆن نەبوو؛ مین و پاشماوەی جەنگیی تەقێنراونەتەوە”

"درۆن نەبوو؛ مین و پاشماوەی جەنگیی تەقێنراونەتەوە"