"به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو ژیاون"
لە دەشتی شەمامک شوێنەوارێکی 6000 ساڵ پێش ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنووری پارێزگاى هه‌ولێر شوێنەوارێکی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نى بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى دۆزراونه‌ته‌وه، مرۆڤى ئه‌و شوێنه‌واره زۆر پێشكه‌وتوو ژیاون.
شوێنه‌واره‌كه ناوى “گردی مەتراب”ـه، ده‌كه‌وێته دەشتی شەمامک، رووبەرەکەی نزیکەی 30 هەزار مەتر چوارگۆشەیه و پێشتر لەسەر نەخشەی شوێنەواریی وەکو پێگەیەکی گرنگ له عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى چوار ساڵه زانکۆی برینماوەری ئەمریکی كه پڕۆفیسۆرێكی ئیتاڵى سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات كارى هه‌ڵكۆڵین و پشكنین له‌م شوێنه‌واره ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌ساڵانى رابردوودا ئه‌و شوێنه‌وار و كه‌لو‌پەلانه‌ى دۆزرابوونه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانى ئیسلام و هێلینیستی، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى دۆزراونه‌ته‌وه مێژووى شوێنه‌واره‌كه‌یان بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى گرنگه له‌م شوێنه‌واره ئه‌وه‌یه كه كه‌لوپه‌له دۆزراوه‌كان ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن ئه‌و مرۆڤانه‌ى لێی ژیاون، ژیانكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بووه.
“ئەمە چوارەمین وەرزی هەڵکۆڵینە و هێشتا كاركردن ماوه، چونكه تاوه‌كو ئێستا ئاشكرانه‌بووه كه مرۆڤى ئه‌و شوێنه‌واره ئایا كۆچیان كردووه یاخود هۆكارى له‌ناوچوونه‌كه‌یان چی بووه”. ئه‌مه قسه‌ى به‌ڕێوه‌برى گشتى شوێنه‌اوره بۆ 964.