دڵنیا خان داوا دەکات یەکگرتوو بن

“زیاتر جلی کوردی پیاوان لەبەردەکەم نەک ژنان”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هەستی نەتەوایەتی دڵنیا خان لە خوێنیدا زۆر بەرزە و داواش دەکات واز لە عێراقی و ئێرانی بێنن و دەڵێت، باکور و باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا یەک وڵاتن.

دڵنیا خان، یەکێکە لەو خانمە دەنگ خۆشانەی رۆژهەڵات کە هەمیشە بە جلی کوردی پیاوانەوە گۆرانی دەخوێنێ، بەرهەمی باکور و باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا زۆر دەنگیداوە و بۆ 964 وتی، پێشتر هونەرمەند ناسڕی رەزازی وتوویەتی و بەبێ پرس ئەمیش وتوویەتیەوە پێشی وایە بێڕێزی نەکردووە و هەندێک کەسیش وادەزانن کچەکەی ناسڕی رەزازییە، چونکە دایک و باوکی بەناوی كچەکەی ئەویش ئەو ناوەیان لێناوە.

دەربارەی جلەکانی کە بە جلی شەڕڤانان ناسراوە دەڵێت، ئەمە شانازییە و جلی خەباتە، منیش زیاتر بە جلی پیاوانەوە دەرکەوتووم و کەمتر جلی ژنانە دەپۆشم.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"شانازی دەکەم کچی مەرزیە و ناسڕی رەزازیم"