"گەلەک کەیفم هات"

یانەی دهۆک بەجامەکەوە گەڕایەوە شارەکەی و دڵی هاندەرانی خۆش کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

یانەی تۆپی پێی دهۆک لە دڵی عێراقەوە جامەکەی گەڕاندەوە دهۆکی رەنگین و دڵی هاندەرانی کەیف خۆش کرد.

شەوی رابردوو، لە یاریگای شەعب لە بەغدا دێربی بادینان، لەنيوان یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بەڕێوەچوو، دوای 120 خولەک یاریکردن لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا یانەی دهۆک یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی عێراق.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19.7.2025 یاریزانەکانی دهۆک بە جامەکەوە گەڕانەوە شارەکەیان، مستەفا فەتاح هاندەرێکی یانەی دهۆک بە 964ـی وت، “ئەمرۆ یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار کاسی  جامی عێراق هێنایەوە ناو یاریگای دهۆک،  پیرۆزە لە ئێمە و یاریزانانی یانەکە، دهۆک شایستەی هەر نازناوێکە”.

جگە لە وەرزشوانان و بەتەمەنەکان، منداڵانی دهۆکیش دڵخۆش بوون و لانا نیوار کچۆڵەیەکی جوانکیلەی دهۆک گۆرانییەکی بۆ 964 وت و دەشڵێت، “گەلەک کەیفم هات کە سێ کاسمان بەدەستهێناوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دڵى عێراق دا؛ دێربى بادینان بە بردنەوەى دهۆک کۆتایی...

لە دڵى عێراق دا؛ دێربى بادینان بە بردنەوەى دهۆک کۆتاییهات