ئاشکرابوو
هێرشە درۆنییەکەى پێنجوێن تورکیا ئەنجامیداوە
964+
وریا فەتاح
دەرکەوت هێرشە درۆنییەکەى بەیانى ئەمڕۆى سنوورى پێنجوێن، تورکیا ئەنجامیداوە.
کەسێک کوژرا و کەسێکى تریش بریندارە
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت،” هێرشەکە لەلایەن سوپاى تورکیا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە گەریلایەکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) کوژراوە و یەکێکى تریش بریندارە”.
هێرشەکە لە کاتژمێر 8:45 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە تەنیشت باغی ئاغا لە پشتی گوندی شیوەگوێزان لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن،ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا هایلۆکس بە ئامانجگیراوە.