بۆ 30 ساڵ
لە ئەمڕۆوە ئاوی زێی بچووک دەگات بە ماڵەکانی هەولێر
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
پڕۆژەی خێرای فریاگوزاری ئاوی هەولێر کارەکانی بەکۆتا هات، لە ئەمڕۆوە ئاو دەگاتە ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو بێ ئاو بوون، پڕۆژەکە بە چەند قۆناغێک لەسەر زێی گەورەوە ئاو دەگەیەنێت بە گەڕەکەکانی هەولێر.
ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 9.8.2024 بەردی بناغەی دانا، ئەمڕۆ کارەکانی بەکۆتا هات و ئاو دەگاتە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر بیری ئاو دادەخرێت کە پێشتر بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان پشتی پێدەبەسترا.
پێشتر وەک تاقیکردنەوە، بۆ ماوهی 72 كاتژمێر ئاو به شێوهی ئهزموونی درا بە ماڵەکانی تووڕەق، مامزاوا، سەرکارێز، قەتەوی، میرزا ئەحمەد، نازماوە، گرد محهمهد، ژیان، قەرەبووی ژیان، گردەڕەشە، قەرەبووی تۆپزاوا، ئاسوودە، رۆشنبیری، فەرمانبەران، زیلان، 5ـی حەسارۆك، گەلاوێژ، هاوکاری، بێرکۆتی.
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە، کە توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.
له پرۆژهى فرياگوزاريى خێراى ئاوى ههولێر، 200 كيلۆمهتر بۆڕیی سپايڕۆڵ بهكارهاتووە و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ بهستنهوهى پرۆژهكه به گهڕهكهكانى شارى ههولێر دانراوە، رۆژانه 480 ههزار مهتر سێجا ئاو به تهواوى بۆ گهڕهكانى شارى ههولێر دهنێرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا