هەولێر

دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران؛ بازاڕى کڕین و فرۆشتنى گەرم کردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بازاڕی کڕین و فرۆشتنى زەوى لە هەولێر گەرم کردووە، کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنیش هۆشدارى دەدەن و دەڵێن،”مەیانفرۆشن”.

نیاز چاوشین، بەڕێوبەری کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتن لە هەولێر، بە 964ـى وت،” لەگەڵ یەکەم رۆژی دابەشکردنی زەوی بازاڕى کڕین و فرۆشتن گەرم بووە، بەڵام داوا لە فەرمانبەرانی دەکەم پەلە نەکەن لە فرۆشتنی”.

وەک باسى دەکات، لەگەڵ کڕین و فرۆشتنى زەویى، پێویستە فرۆشیار کۆمپالەى دادگا و کەفیل و نوسراوى فەرمیان هەبێت، بۆ ئەوەى لە دواڕۆژ کێشەى یاسایى دروست نەبێت، چونکە وەک دەڵێت، “حاڵەت هەبووە فەرمانبەر پێشتر سودمەند بووە لە وەرگرتنى زەوى و دواتر پێى زانراوە و زەوییەکەى لێ وەرگیراوەتەوە، بەڵام ئەو فرۆشتویەتى و پارەکەشى خواردووە”.

داوا لە وەزارەتى شارەوانیش دەکات، پەلە بکات لە لیستى ناوەکان و ئەوانەى پێشتر سودمەند بوون ناویان دەربهێندرێت بۆ ئەوەى لەکاتى کڕین و فرۆشتن، کیشەى یاسایى و کۆمەڵایەتى لێ نەکەوێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رەزامەندی بۆ پێدانى زەوى بە 73 هەزار پێشمەرگە و پۆلیس دە...

رەزامەندی بۆ پێدانى زەوى بە 73 هەزار پێشمەرگە و پۆلیس دەرچوو