وەزارەتى ناوخۆ ئاشکراى دەکات

لەبارەى تێوەگلانى 30 هاوڵاتى سوورى لە ئاگرەکەى کوت روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە تێوەگلانی زیاتر لە 30 هاوڵاتی سووری دەکەن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت. وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، تەنیا شەش سووری لە شوێنی رووداوەکە بوون و بەشێوەیەکی یاسایی لە عێراقن.

عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەو زانیارییانەی لە هەندێک پلاتفۆرمی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە تێوەگلانی 30 کەس کە خەڵکى سوریان، لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەى شارى کوت، بەتەواوەتى دوورن لە راستییەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاشکراى کردووە، ئەو شەش هاوڵاتییە سووریەى لەوێ بوون کارمەندی “هایپەرمارکێتی کوت”ن و بە شێوەیەکی یاسایی هاتوونەتە عێراق کە زانیاری و داتای تەواویان لەلایەن فەرمانگەکانی دەوڵەت و دەزگا هەواڵگرییەکانەوە تۆمارکراوە.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و چالاکوانان دەکات کە وریایی و وردی لە گواستنەوەی زانیارییەکاندا بەکاربهێنن و بەدوای ئەو دەنگۆیانەدا نەڕۆن کە رای گشتی بەلاڕێدا دەبەن.

ئاگرەکەى کوت سەرى زۆر کەس و شوێن دەخوات

ئاگرەکەى کوت سەرى زۆر کەس و شوێن دەخوات